|
رێژیم هێزێكی زۆری بۆ ناوچه‌ی مه‌ریوان به‌ڕێ كرد
|
|
كوردستان میدیا: رێژیم هێزێكی زۆری له رێكه‌وتی 13ی بانه‌مه‌ڕدا، له شاری سایین قه‌ڵاوه به‌ره‌و شاری مه‌ریوان به‌ڕێ‌كرد. به پێی هه‌واڵی ناوه‌ندی خه‌به‌ریی PDKI، ئه‌و هێزانه پێك هاتوون له 10 ئوتوبووس، 10 مینی‌بووس، 15 تویوتا‌و چه‌ندین ماشینی دیكه. شایانی باسه هێزانه كه له پاسدار‌و به‌كرێگیراو‌و به‌سیج پێك هاتوون، پێشتر خانه‌نشین كرابوون، به‌ڵام هه‌نووكه رێژیم بۆ شوێنه نیزامییه‌كانی به‌ڕێ كردوون‌و چه‌كداری كردوونه‌ته‌وه |
+ نوشته شده در پنجشنبه هفدهم اردیبهشت 1388ساعت 11:38  توسط
|
|
ورشكه‌سته‌گیی 2 كارخانه‌ی كرماشان‌و ده‌ركردنی زۆربه‌ی كرێكارانی كارخانه‌یه‌كی دیكه
|
|
كوردستان میدیا: كارخانه‌ی فه‌رشی بێستوون‌و كارخانه‌ی قه‌ندی بێستوون به هۆی قه‌یرانی ئابوورییه‌وه وه‌رشكه‌سته‌گیی خۆیان راگه‌یاند. ناوه‌ندی خه‌به‌ریی PDKI، وێڕای راگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه هه‌روه‌ها وتی 800 كرێكاری كارخانه‌ی چینیی كوردیش له سه‌ر كاره‌كه‌یان ده‌ركراون. ئه‌وه له حاڵێكدایه كه ئه‌و كارخانه‌یه 900 كرێكاری هه‌یه. كارخانه‌ی چێنیی كورد كاره‌كه‌ی به كرده‌وه راوه‌ستاوه‌و ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه له داهاتوویه‌كی نزیكدا تووشی وه‌رشكه‌سته‌گی ببێت. |
+ نوشته شده در پنجشنبه هفدهم اردیبهشت 1388ساعت 11:37  توسط
|
|
خوێندكارانی زانكۆی رازی پێشیان له ئاخێوه‌ریی میر‌حوسێن مووسه‌وی گرت
|
|
كوردستان میدیا: به‌پێی هه‌واڵی ناوه‌ندی خه‌به‌ریی PDKI، دوێنێ سێ‌شه‌ممه، 8ی بانه‌مه‌ڕ، میر‌حوسێن مووسه‌وی، به‌رئه‌ندامی خولی ده‌یه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری له ئێران، به مه‌به‌ستی پڕۆپاگه‌نده‌و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ خوێندكارانی زانكۆی رازیی كرماشان، سه‌ردانی ئه‌و زانكۆیه‌ی كرد‌و له‌گه‌ڵ خوێندكاران‌دا كۆبۆوه. به‌ڵام هه‌ر له ده‌سپێكی قسه‌كانیدا له لایه‌ن ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له خوێندكارانی كورده‌وه، به تووندی رووبه‌ڕووی ره‌خنه‌بۆوه‌و خوێندكاران به دانی درووشمی جۆراوجۆر وه‌كوو: "اگر كركوك قلب كردستان است، كرماشان دروازه كردستان است، "مرگ بر دیكتاتور"و "نه‌سره‌وتن تا سه‌ركه‌وتن"، نه‌یانهێشت ناوبراو درێژه به قسه‌كانی بدات. له‌م ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ربڕینانه‌دا، زۆربه‌ی خوێندكاران، به‌تایبه‌ت شه‌به‌نگی "عه‌لامه"ی زانكۆی رازی به ته‌واوی پشتیوانی‌و پشتگیری‌یان له |

|
|
هه‌ڵوێستی خوێندكارانی كورد كردووه. هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك له ره‌خنه‌و پرسیاره‌كانی خوێندكاران به زاره‌كی‌و نووسراو ئاراسته‌ی مووسه‌وی كراوه‌و له‌نێو ئاماده‌بوانیشدا بڵاو كراوه‌ته‌وه. |
+ نوشته شده در پنجشنبه ده‌م اردیبهشت 1388ساعت 11:28  توسط
|
|
سوپای پاسداران ده‌یهه‌وێ قوتابخانه‌ی گوندێك بكاته پایه‌گای به‌سیج
|
|
كوردستان میدیا: هێزه‌كانی سوپای پاسداران ده‌یانهه‌وێ قوتابخانه‌ی گوندی "له‌جێ" له ناوچه‌ی مه‌هاباددا بكه‌نه پایه‌گای به‌سیج. ناوه‌ندی خه‌به‌ریی PDKI له‌م پێوه‌ندییه‌دا رایگه‌یاند، ئه‌و قوتابخانه‌یه له لایه‌ن ژنێك له‌و گونده‌دا درووست كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی منداڵانی گونده‌كه له خوێندن بێبه‌ش نه‌بن. چوونكه ئه‌و گونده پێشتر قوتابخانه‌ی نه‌بووه‌و منداڵانی گونده‌كه ناچارن بۆ خوێندن‌و به پێ بچنه گونده‌كانی ده‌وروبه‌ر. هێزه‌كانی سوپای پاسداران تا هه‌نووكه نه‌یانهێشتووه ئه‌و قوتابخانه‌یه ده‌ست به‌كار بێت. ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ی هێزه‌كانی سوپا بۆته هۆی تووڕه‌یی‌و بێزاریی قوتابییان‌و بنه‌ماڵه‌كانیان. هه‌ر به‌و هۆیه‌وه قوتابییانی گونده‌كه‌و بنه‌ماڵه‌كانیان له چه‌ند ئۆرگانی ده‌وڵه‌تیدا له‌وانه ئیداره‌ی په‌روه‌رده‌و فێركردن‌و شوورای شار‌و هتد...، دژی هێزه‌كانی سوپای پاسداران سكاڵایان كردووه، به‌ڵام هێشتا هیچ وه‌ڵامێكیان پێ نه‌داونه‌ته‌وه. |
+ نوشته شده در پنجشنبه ده‌م اردیبهشت 1388ساعت 11:27  توسط
|
|
جێگیربوونی هێزه‌كانی سوپای پاسداران له ناوچه‌ی مه‌ریواندا
|
|
كوردستان میدیا: به‌پێی هه‌واڵی ناوه‌ندی خه‌به‌ریی PDKI، هێزێكی پڕچه‌كی سوپای پاسداران كه به شه‌ش تۆپه‌وه ئیسكۆرت ده‌كران، كاتژمێر 2ی پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی سێ‌شه‌ممه، 8ی بانه‌مه‌ڕی 1388، گه‌یشتنه شاری مه‌ریوان‌و له‌وێشه‌وه به‌رو ساوجی وه‌ڕێ كه‌وتن. هێشتا دیار نیه ئه‌و هێزه له كوێ جێگیر ده‌كرێن. جگه له ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌كدار‌و چه‌كی قورس‌و ته‌قه‌مه‌نی، سوپای پاسداران ژماره‌یه‌كی به‌رچاو لۆدێر‌و ماشینی جادده‌سازی به‌رو ناوچه‌كانی مه‌ریوان گواستۆته‌وه. هه‌روه‌ها هێزه‌كانی رێژیم له نێوان شاره‌كاندا به‌تایبه‌ت له‌نێوان سنه ـ مه‌ریوان‌و مه‌ریوان ـ كامیاران چه‌ندین وێستگه‌ی پشكنینیان دامه‌زراندووه. پێویست به زیادكردنه پڕچه‌ك كردن‌و میلیتاریزه كردن ته‌نانه‌ت ناو شاره‌كانیشی گرتووه‌ته‌وه‌و ره‌وتی ئاسایی ژیانی شارنشینان تووشی كێشه كردووه. |
|
|
+ نوشته شده در پنجشنبه ده‌م اردیبهشت 1388ساعت 11:26  توسط
|
|
به‌شداریی شاندێكی حیزب له رێوڕه‌سمی ساڵیادی كۆچی دوایی مه‌ولانا خالید نه‌قشبه‌ندیدا
|
|
كوردستان میدیا: له یادی 182هه‌مین ساڵڤه‌گه‌ڕی كۆچی دوایی‌دا، دیداری جیهانیی مه‌ولانا خالیدی نه‌قشبه‌ندی له شاری سلێمانی ده‌ستی پێكرد. به‌پێی هه‌واڵی ناوه‌ندی خه‌به‌ریی PDKI، ئه‌و دیداره سه‌ر له به‌یانیی رۆژی دووشه‌ممه 7/2/88، به به‌شداریی ژماره‌یه‌كی زۆر له ئه‌دیبان، رۆشنبیران‌و كه‌سایه‌تی‌یه سیاسی‌و ئایینی‌یه‌كانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان‌و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان، له هۆڵی "ته‌وار"ی شاری سلێمانی، كرایه‌وه. رۆژی یه‌كه‌می دیداره‌كه به چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێكرد، وته‌ی به‌خێرهاتن‌و وتاری لێژنه‌ی باڵای دیدار خوێندرانه‌وه‌و پاشان وتاری سه‌رۆك كۆماری عێراق، به‌رێز جه‌لال تاڵه‌بانی له لایه‌ن به‌ڕێز د. ئه‌حمه‌د به‌رزه‌نجی‌یه‌وه پێشكه‌ش كرا. هونه‌رمه‌ند سواره محه‌ممه‌د به ده‌نگه خۆشه‌كه‌ی كه‌شێكی عیرفانی به رێوڕه‌سمه‌كه به‌خشی. له لایه‌ن "ره‌حیم لوقمانی"یه‌وه چه‌ند پارچه شێعرێكی مه‌ولانا خالید كه له فارسی‌یه‌وه كردبووی به كوردی، پێشكه‌ش كرا. له بڕگه‌یه‌كی‌تردا فیملێكی دێكۆمێنتی بڵاوكرایه‌وه. چه‌ند ئاسه‌وارێكی مه‌ولانا خالید پیشان درا‌و له كۆتاییشدا گرووپی ده‌فی سه‌نته‌ری چالاكیی گه‌نجانی ده‌ربه‌ندیخان، كه‌شی عیرفانیی رێوڕه‌سمه‌كه‌یان زیاتر كرد. رێوڕه‌سمی دیداری مه‌ولانا خالیدی نه‌قشبه‌ندی بۆ ماوه‌ی 3 رۆژ درێژه‌ی ده‌بێ‌و له دوو كاتی به‌یانی‌و ئێواره‌دا به‌ڕێوه ده‌چێ. شایانی باسه، له‌و دیداره‌دا هه‌یئه‌تێكی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، پێكهاتوو له به‌ڕێزان سه‌ید ئیبراهیم هاشمی، عیرفان ره‌هنموون‌و محه‌ممه‌د ساحێبی ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی‌و ژماره‌یه‌ك له كادر‌و پێشمه‌رگه‌كانی حیزب، به‌شدار بوون. |

|
|
 
 

|
|
|
+ نوشته شده در چهارشنبه نهم اردیبهشت 1388ساعت 11:39  توسط
|
|
مامۆستایانی قوتابخانه‌كان له زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران‌دا مانیان گرت
|
|
كوردستان میدیا: له زۆربه‌ی قوتابخانه‌كانی ناوچه‌ی مه‌ریواندا، رێكه‌وتی 7ی بانه‌مه‌ڕ، مامۆستایان مانیان گرت. به‌پێی هه‌واڵی ناوه‌ندی خه‌به‌ریی PDKI، مامۆستایانی قوتابخانه‌كانی مه‌ریوان له‌و رۆژه‌دا، وێڕای ئاماده‌بوون له قوتابخانه‌كاندا له چونه‌سه‌ر پوڵی وانه‌وتنه‌وه خۆیان بوارد. هه‌روه‌ها بریار وایه رێكه‌وتی 8ی بانه‌مه‌ڕ، هه‌موو مامۆستایانی قوتابخانه‌كان به شێوه‌یه‌كی سه‌رتاسه‌ری مان بگرن‌و به پێی به‌یانیه‌ی ناوه‌ندی سێنفیی مامۆستایان تا جێبه‌جێبونی داخوازییه‌كانیان درێژه به مانگرتن بده‌ن. شایانی باسه به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه به ناوه‌ندی خه‌به‌ریی PDKI گه‌یشتوون، له زۆربه‌ی شاره‌كانی كوردستان‌و ئێران‌دا مانگرتنی مامۆستایان به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نییانه به‌ڕێوه چووه. هه‌روه‌ها كوَمه‌ڵه‌ی چالاكانی مافه‌كانی مروَڤـ له ئێران‌دا له‌مه‌پێوه‌ندییه‌دا رایگه‌یاند، ئه‌م مانگرتنه له شاره‌كانی تاران، كه‌ره‌ج، شه‌هریار، روبات كه‌ریم، ره‌شت، هه‌مه‌دان، سنه، كرماشان، عه‌لی گووده‌رز، میاندواو، سه‌قز، ئیلام، دیوانده‌ره، ئیسفه‌هان، مه‌شهه‌د، بۆجنوورد، به‌نده‌رعه‌بباس، شیراز، ئه‌راك، مه‌لایر، ئه‌رده‌بیل و هه‌روه‌ها له زۆرێك له شاره‌كانی دیكه‌ی وڵات‌دا به‌ڕێوه چووه. |
+ نوشته شده در چهارشنبه نهم اردیبهشت 1388ساعت 11:36  توسط
|
|
پاسداران ناوچه‌ی بێڵه‌واری كامیارانی به ته‌واوی میلیتاریزه كردووه
|
|
كوردستان میدیا: هێزه چه‌كداره‌كانی سوپای پاسداران ناوچه‌ی "بێڵه‌وار"ی كامیارانیان به‌ته‌واوی میلیتاریزه كردووه. به‌پێی هه‌واڵی ناوه‌ندی خه‌به‌ریی PDKI، سوپای پاسداران له ناوچه‌ی بیڵه‌واردا، كه له‌نێوان كامیاران‌و مه‌ریواندا هه‌ڵ‌كه‌وتووه، له زۆربه‌ی گونده‌كان‌و له‌سه‌ر به‌رزایی‌یه‌كاندا پایه‌گای داناوه. هه‌روه‌ها سوپای پاسداران له گوندی "گه‌شك"ه‌وه تا نزیك مه‌ریوان |

|
|
چه‌ندین پایه‌گا‌و خاڵی پشكنین‌و هه‌روه‌ها له‌و گونده‌دا نه‌خۆشخانه‌یه‌كی سه‌حرایی داناوه‌و له زه‌مانگریوه‌دا هێزێكی زۆری مۆڵ داوه. شایانی باسه زۆربه‌ی ئه‌و هێزه چه‌كدارانه‌ی رێژیم كه له‌و ناوچه‌یه‌دا جێگیر بوو، به جلوبه‌رگی كوردییه‌وه له ناوچه‌كه‌دا ده‌گه‌ڕێن‌و هاتوچۆی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه كۆنتڕۆڵ ده‌كه‌ن. میلیتاریزه‌كردنی ناوچه‌ی بیڵه‌واری كامیاران‌و هه‌ڵسوكه‌وتی نامرۆڤانه‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی سوپای پاسداران بۆته هۆی بێزاری‌و وه‌زاڵه‌هاتنی خه‌ڵكی ناوچه‌كه. |
|
|
+ نوشته شده در چهارشنبه نهم اردیبهشت 1388ساعت 11:35  توسط
|
|
حوكمی 7 مانگ زیندانی رووناك سه‌فازاده‌و هانا عه‌بدی هه‌ڵ‌وه‌شایه‌وه
|
|
كوردستان میدیا: حوكمی 7 مانگ زیندانی داسه‌پاو به‌سه‌ر رووناك سه‌فازاده‌و هانا عه‌بدی له دادگای پێداچوونه‌وه‌دا هه‌ڵ‌وه‌شایه‌وه. به پێی راپۆرتی خۆرهه‌ڵات نیوز، ناوبراوان كه چالاكی مافه‌كانی ژنانن، پێشتر به تۆمه‌تی هه‌وڵدان دژی ته‌ناهیی نه‌ته‌وه‌یی ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون. ناوبراوان ساڵی رابردوو به‌هۆی به‌شداری له مانگرتنی به‌ندكراوانی سیاسی‌و مه‌ده‌نیی كورددا هه‌ریه‌ك به 7 مانگ زیندان |

|
|
مه‌حكووم كرابوون. له دادگای پێداچوونه‌وه‌دا ئه‌و حوكمه‌یان بۆ جه‌ریمه‌ی 300 هه‌زار تمه‌ن كه‌م كرایه‌وه. شایانی باسه هانا عه‌بدی ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وپێش ئازاد كرا. به‌ڵام رووناك سه‌فازاده له لایه‌ن دادگای شۆڕشی سنه‌وه به 6 ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا‌و هه‌نووكه له به‌ندیخانه‌دایه. تا ئێستا ئه‌و حوكمه بۆ دادگای پێداچوونه‌وه به‌ڕێ نه‌كراوه. |
+ نوشته شده در سه شنبه هشتم اردیبهشت 1388ساعت 10:27  توسط
|
|
2به‌ندكراوی پێڕه‌وی ئایینی یاری مانیان له خواردن گرت
|
|
كوردستان میدیا: 2 كه‌س له پێڕه‌وانی ئایینی یاری به ناوه‌كانی "سه‌هه‌ند عه‌لی محه‌ممه‌دی"و "به‌خشعه‌لی محه‌ممه‌دی" له به‌ندیخانه‌ی یه‌زددا له رێكه‌وتی 1ی بانه‌مه‌ڕه‌وه مانیان له خواردن گرتووه. به پێی هه‌واڵی "ایران پرس نیوز"، ناوبراوان به هۆی بارودۆخی ناله‌باری به‌ندیخانه‌وه‌و بۆ ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ربڕین به پێشێل‌بوونی مافه سه‌ره‌تایی‌یه‌كانیان له لایه‌ن به‌رپرسانی به‌ندیخانه‌وه، مانیان له خواردن گرتووه. به وته‌ی نزیكانی ئه‌و مانگرتووانه، به‌رپرسانی به‌ندیخانه نه‌یانهێشتووه یه‌كێك له به‌ندكراوان به ناوی عه‌بدوڵڵا قاسمزاده عیباده‌تی خۆی بكات‌و ناوبراویان دابۆوه به‌ر كوتان‌و بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی به‌ڕێیان كردبوو. به داوی ئه‌و رووداوه، سه‌هه‌ند عه‌لی محه‌ممه‌دی‌و به‌خشعه‌لی محه‌ممه‌دی به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ربڕین له هه‌مبه‌ر ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وتانه‌و بارودۆخی ناله‌باری به‌ندیخانه مانیان گرت. شایانی باسه سه‌هه‌ند عه‌لی محه‌ممه‌دی‌و به‌خشعه‌لی محه‌ممه‌دی‌و عه‌بدوڵڵا قاسمزاده له‌گه‌ڵ یوونس ئاقایان‌و مێهدی قاسمزاده له پێڕه‌وانی ئایینی یاری‌و خه‌ڵكی گوندی "ئه‌وج ته‌په"ی میاندواو، به داوی تێكهه‌ڵچوونه چه‌كدارییه‌كانی ره‌زبه‌ری 1383 له نێوان هێزه ئینتیزامییه‌كان‌و كۆمه‌ڵیك له پێڕه‌وانی ئایینی یاری له میاندواودا ده‌ستبه‌سه‌ر‌و پاش دادگاییكردن به ئێعدام مه‌حكووم كران. پاش ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ربڕینی ناوبراوان به‌و حوكمه له دادگای پێداچوونه‌وه‌دا، حوكمی ئێعدامی سه‌هه‌ند عه‌لی محه‌ممه‌دی، به‌خشعه‌لی محه‌ممه‌دی‌و عه‌بدوڵڵا قاسمزاده به 13 ساڵ زیندان‌و دوورخستنه‌وه بۆ به‌ندیخانه‌ی یه‌زد كه‌م كرایه‌وه. به‌ڵام حوكمی ئێعدامی مێهدی قاسمزاده‌و یوونس ئاقایان له دادگای پێداچوونه‌وه‌دا په‌سند كرا. مێهدی قاسمزاده له 9ی ره‌شه‌مه‌ی 87دا ئێعدام كرا‌و یوونس ئاقایان كه له به‌ندیخانه‌ی ورمێ‌دایه چاوه‌ڕوانی به‌ڕێوه‌چوونی حوكمی ئێعدامه. |
+ نوشته شده در سه شنبه هشتم اردیبهشت 1388ساعت 10:25  توسط
|